کوردستانی

تورکیا بەردەوامە لە بڕینەوەی دارستانەکانی عەفرین و دھۆک

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بەردەوامە لە بڕینەوەی دارستانەکانی عەفرین و دھۆک
مەودا میدیا-

تورکیا زیاتر لە دوو ھەزار داری دیکەی لە عەفرین بڕیەوە و لە رۆژی داگیرکردنی ئەو کانتۆنەوە تا ئێستاش تورکیا 327 ھەزار داری بڕیوەتەوە و 17 ھەزاری دیکەشی سوتاندووە.

بە پێی هەواڵێکی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، لە ھەنگاوێکی دیکەی وشککردنی سەرچاوەی داھات و تێکدانی ژینگەی عەفرین، تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سوریای سەر بە ئەو وڵاتە، زیاتر لە دوو ھەزار داری دیکەیان لە نێوان ناوچەی شیێ و جندرێس بڕیەوە و بە مەبەستی فرۆشتن رەوانەی تورکیایان کردووە.

ئەوەشیان خستووتەڕووە، لە رۆژی داگیرکردنی کانتۆنی عەفرینەوە تا ئێستا تورکیا زیاتر لە 327  ھەزار داریان بڕیوەتەوە و 17 ھەزار داری تریشی سوتاندووە.

لە ماوەی رابردووشدا تورکیا دوای داگیرکردنی ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان، دار و درەختی دارستانەکانی بڕییەوە و رەوانەی وڵاتەکەی کرد.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan