کوردستانی
لە سۆران 20 سواڵکەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەهەڵمەتێکدا 20 سواڵکەر دەستگیرکران کە بەشێکیان دزیشیان کردووە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران هەڵساوە بە دەستگیرکردنی هەموو ئەو سواڵکەرانەی کە لەسەر شەقام و کوچە و کۆڵانەکان بڵاوەیان کردبوو و کاری سواڵکردنیان دەکرد، هەروەها دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیشیان گیراوە کە کاری گواستنەوەی سواڵکەرەکانی پێ دەکرا".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر سکاڵای زۆربەی هاوڵاتییان ئەو سواڵکەرانە لەکاتی چوونە ناو ماڵان بۆ سواڵکردن بەدەرفەتیان زانیوە لەپەنای سواڵکردن کاری دزیشیان ئەنجام داوە، بۆیە ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بەدەستگیرکردنیان کە ژمارەیان 20 کەس بووە و رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".
باسی لەوەشكرد، زۆربەی سواڵکەرەکان خەڵکی سۆران نین بەڵکو لەدەرەوەی سۆران هاتوون، بۆیە داواکارن لە هاوڵاتییان هاوکاری تیمەکانی پۆلیسی شارەوانی بن بەمەبەستی نەهێشتن و لەناوبردنی ئەم دیاردەیە لەشارەکەدا.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا