کوردستانی

سلێمانی؛ بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەچەکی بێ مۆڵەتەوە دوو کەس دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەچەکی بێ مۆڵەتەوە دوو کەس دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە چەکی بێ مۆڵەتەوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی تیمەکانمان بۆ رێگریکردن لە مامەڵەکردن بە چەکی نایاسایی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بە چەکی بێ مۆڵەتەوە کردبوو".

ئەوەشی خستووتەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر سێ چەکی بێ مۆڵەتدا لە جۆری دەمانچە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ب،ک،م) کە لەدایکبووی1997ە و (و.م.ش)ش کە لەدایکبووی 1989یە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 21 راگیراون.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan