کوردستانی
نرخی مریشک دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چەند رۆژێکە نرخی مریشک بەرەو دابەزینەوە دەچێت و وتەبێژی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانیش دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان کەمبوونەوەی خواستە لەسەر مریشک لە لایەن هاوڵاتییانەوە.
ئەمڕۆ شەممە نرخی مریشک بەراورد بە هەفتەی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و بەجۆرێک نرخی هەر کیلۆیەک مریشک لە نێوان (دوو هەزار 750 دینار بۆ دوو هەزار و 900 دینارە) و نازم عەبدوڵڵا، وتەبێژی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینەوەی نرخی مریشک کەمبوونەوەی خواستی هاوڵاتییانە لەسەر کڕینی مریشک، بەتایبەت لە دوای جەژنی قوربانەوە چونکە بەهۆی قوربانی کردنەوە هاوڵاتییان زیاتر ئەم ماوەیە گۆشتی سور بەکاردەهێنن ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر مریشک کەم ببێتەوە و نرخەکەی داببەزێتەوە.
وتیشی "دەستخۆشی لە وەزیری کشتوکاڵ دەکەین بۆ ئەو بڕیارانەی کە لەماوەی رابردوودا دەریکردووە لەسەر لابردن یان کە مکردنەوەی باج لەسەر هاوردەکردنی خۆراکی پەلەوە و ئەوەش هەنگاوێکی باش و یارمەتیدەرە بۆ خاوەن کێڵگەکان و دابەزینەوەی نرخی مریشک لە داهاتوودا".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا کیلۆی مریشک لەسەر خاوەنکێڵگە پەلەوەرییەکان زیاتر لە سێ هەزارە و لە 35% کێڵگەکان بەتاڵن و خاونەکانیان پڕیان ناکەنەوە بەهۆی گرانی نرخی جوجکە و بڵابوونەوەی جۆرە نەخۆشییەکی پەلەوەر لە ئێستادا".
ر. ر

بیروڕا