کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی و مووچەی هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکات.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، سبەینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی و مووچەی هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
جوتیار عادل، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران كە بەبێ لێبڕینە هیچ كێشەیەكی تێدانییەو لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت، جەختیشی كردووتەوە هێشتا 200 ملیارەكەی بەغداد نەگەیشتووە و چاوەڕێن لەم رۆژانەدا بگات.
لە مانگی رابردووەوە لێبڕین لەسەر مووچەی فەرمانبەران لابراوە و بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا دابەشکردنی مووچە بە بێ لێبڕین بێت، پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بە بێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
ر. ر

بیروڕا