کوردستانی

قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی حکومی: خزمەتی هاوڵاتییان بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی حکومی: خزمەتی هاوڵاتییان بکەن
مەودا میدیا-

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان  لە سلێمانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا،  داوا لە بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان کرد پێکەوە کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن لەپێناو بەدیهێنانی خواست و مافەکانی گەلی کوردستان و خزمە‌تی ھاوڵاتییان بكە‌ن.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان ئەمڕۆ 28ی ئابی 2021 لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ئاسۆ رەحیم و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر و کاندیدەکانی سلێمانی هاوپەیمانی کوردستان، باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی کرد و ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی بانگەشە و ئەرکی بەرپرسانی حکومی خستەڕوو.

لەکۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی خزمەتکردنی هاوڵاتییان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری داو جەختی کردەوە خواستەکانی هاوڵاتییان بە ئێمەی یەکێتی و گۆڕان دێنەدی، بۆیە دەبێت پێکەوە کار بکەین بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی هەروەها داوای لە بەرپرسانی حکومی کرد، سەرەڕای ئەرکەکانیان لە کاری حکومی کە خزمەتکردنی هاوڵاتییانە، هاوکار بن لەگەڵ ئێمە و کاندیدەکان و کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوپەیمانی کوردستان، وتیشی "بەشێکی زۆری گرفت و کەموکوڕییەکانی هەرێمی کوردستان، چارەسەر کردنیان لە بەغدایە، بەتایبەت پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران".

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گرنگداین و ئەم هاوپەیمانێتیەش دواین خەون و رۆئیای خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروانە،  بۆیە دەبێت هەمووان هەوڵی سەرخستنی بدەین و ئەو خەونە گەورەیەش بەدی بهێنین، جەختی کردەوە کە دەبێت کار بکەین لەسەر بەشداریکردنی زۆرترین دەنگدەر لەو هەڵبژاردنەدا، وتیشی "یەکگرتوویی یەکێتی و گۆڕان لێرە و لە بەغدا کاریگەری دەبێت لەسەر باشتر خزمەتکردن و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan