کوردستانی
لیستی مووچە گۆڕانکاری تیادا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت گۆڕانكارییەك لە وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە كراوە.
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند " گۆڕانكارییەك لە وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە كراوە، پێشووتر لەگەڵ خانەنشینانی شارستانی جیاوازییان یەك ڕۆژ بوو، بەڵام ئەم مانگە خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی لە ناوەڕاستی هەفتە لە لیستی چوارەم، یان پێنجەمی دابەشكردنی مووچە دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی بە دوای یەك دەدرا، بەوەش قەرەباڵغییەكی زۆر لە بانكەكان دروست دەبوو، گلەییەكی زۆر هەبوو، بۆیە ئەو گۆڕانكارییە كراوە".
س.س

بیروڕا