کوردستانی

ئاگاداری ئەو هاوبەشانە دەکرێت کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری ئەو هاوبەشانە دەکرێت کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە
مەودا میدیا-

لیژنەی پێوەری زیرەك لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداری ئەو هاوبەشانە دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و کێشەی کوژاندنەوەی کارەبایان هەیە. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لیژنەی پێوەری زیرەك لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەك ئاگادار دەكاتەوە كە كێشەی كوژاندنەوەی كارەبایان هەیە، بەر لەوەی پەیوەندی بە چاككردنەوەی كارەبا یان سەنتەری پەیوەندی بكات".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە ژمارەی كۆدەكەی سەر بۆردی پێوەری زیرەك كە بە پیتی E دەست پێدەكات لەگەڵ ناوی هاوبەشەی كارەباكە، یاخود هەژمارەكەی لابێت و لەكاتی پەیوەندییەكە ئەو ژمارەیان پێ بدات، هەروەها ئەگەر پسولەی كارەبای پێوەری زیرەكیشی بۆ هاتبێتەوە ئەوا ژمارەی هەژماری پێوەرەكە لەسەر پسوولەكە هەیە، بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەر كردنی گرفتەكەی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan