کوردستانی

لە لوتکەی بەغدا باسی چی کرا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە لوتکەی بەغدا باسی چی کرا؟
مەودا میدیا-

لوتکەی بەغدا کۆتایی هات و راگەیەندراوی کۆتایی لەلایەن فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەکەی خوێندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا "سازکردنی لوتکەکە لە بەغدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عیراق پشت بە سیاسەتێکی هاوسەنگ و هاریکاری ئەرێنی دەبەستێت لە پەیوەندییە دەرەکییەکانیدا، بەشداربووان دانیان بەوەداناوە کە ناوچەکە روبەڕوی چەندین ئاڵنگاری هاوبەش دەبێتەوە کە داخوازی ئەوەیە لەسەر بنەمای ئەمنی هاوبەش و بەرژەوەندی ئاڵوگۆڕپێکراو مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو " هەموو لایەک رێککەوتوون لەسەر هاریکاریکردن و هەوڵدانی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرماوە هاتوونەتە ئاراوە".

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە لوتکەی بەغدا بەشداربووانی لوتکەکە پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتی فیدڕاڵی دووپاتکردەوە و هەموو جۆرەکانی تیرۆریشیان رەتکردەوە.

ئامادەبوان پێداگربوون لەسەر ئەوەی حکومەتی عیراق دەبێت هەوڵی زیاتر بدات بە ئامانجی بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک نوێنەرایەتی ویستی گەلی عیراق بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 28ی ئابی 2021 کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عیراق  لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو و نۆ وڵات بە فەرمی تیایدا بەشداربوون.

س،س
Qaiwan
Qaiwan