کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی جەخت لەو بوارانە دەکاتەوە کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی جەخت لەو بوارانە دەکاتەوە کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئابی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی وەرزش و  لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کە خزمەت بە بەھێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان بکات لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان هەردوولا کرایەوە لەھەموو ئەو بوارانەی کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش و بەرەوپێشچوونی دەکات.

بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی بۆ ھەر پرۆژە و بەرنامەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بەو توێژە گرنگ و کاریگەرەی کۆمەڵگە بکات و هەر هەوڵێکیش کە مەبەست لێی پێشخستنی کەرتی وەرزش بێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan