کوردستانی

بڕیاری خانەنشینی ئەم کەسانە هەڵوەشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری خانەنشینی ئەم کەسانە هەڵوەشایەوە
مەودا میدیا-

ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت 614 کەس کە بەنایاسایی و بەپلەی باڵا خانەنشین کرابوون، وەک وەزیر و بریکار وەزیرو راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیان هەڵوەشایەوە.

یاسین خزر، ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "یەکێکی تر لە هەنگاوی چاکسازی کە ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان دەنگمان پێدا، 614 کەس کە بەنایاسایی و بەپلەی باڵا خانەنشین کرابوون، وەک وەزیر و بریکار وەزیرو راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیان هەڵوەشایەوە، بەم هەنگاوەش بڕی 30 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان کە سەرەتا ڕەخنەیەکی زۆرمان لێگیرا لەلایەن چەند کەسانێکەوە کە دەنگماندا بە پڕۆژە یاسای چاکسازدا، بۆیە ئەمە بەدەستکەوتێکی گەورە دەزانین کە بزوتنەوەی گۆڕان سەرمەشقی ئەم یاسایە بوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan