کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوومانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی و رێبازەکەی مام بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئابی 2021 ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی عەشرەتی نەوڕۆڵی.
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئابی 2021 ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی عەشرەتی نەوڕۆڵی.
لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی, ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و جەختی لە سیاسەتێکی ھاوبەش و نیشتمانی کردەوە لە بەغدا لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و رایگەیاند "هەموومان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان دەکەین و بە پشتیوانی ئێوە سەرکەوتن تۆمار دەکەین".
لەبارەی ئەرکەکانی یەکێتی و بەرپرسیارێتی بەرانبەر خەڵک، ھاوسەرۆک روونیکردەوە "یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی رێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات و لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و کار بۆ بووژاندنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەین".
لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد و رایگەیاند "هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوومانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی رێبازەکەی مام بووە، نامانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربهێنرێت و لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات".
لەکۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی عەشرەتی نەوڕۆڵی کرد کە لەقۆناغە جیاوازەکاندا رۆڵی گرنگ و کاریگەریان بینیووە و پشتیوانی یەکێتی بوون، داواشیکرد "وەک ھەمیشە لە سەنگەری یەکێتییەکەی خۆیان درێژە بەو رۆڵە جوامێرانەیە بدەن و کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن".
س.س
س.س
بیروڕا



