کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە شاری هەولێر و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پیشوزای لێکرا, بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا کۆببنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لێکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ بکرێت لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی دیکەش.
س،س

بیروڕا