کوردستانی

فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی درێژبوونەوەی کاتی دەوامیان، دوا دەکەن کاتی دەوامیان بۆ کەم بکرێتەوە.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021 بەهۆی زیادکردنی کاتی دەوامەوە بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد و داوا دەکەن کاتی دەوامیان بۆ کەم بکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەفتەکەدا پێنج رۆژ دەوام دەکرێت کارمەندان گلەییان لەمە نییە، تەنها دەیانەوێت کاتی دەوام کەم بکرێتەوە رۆژانە کە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانییە بۆ کاتژمێر 2:30 خولەکی دوانیوەڕۆ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan