کوردستانی

وردەکاری سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن بۆ هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردون گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 عەبدولمونعم عودات، سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردون گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبووەوە".

باسی لەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەشدا جەخت لە پەیوەندییەکانی کاری پەرلەمانی نێوان هەردوولا کرایەوە، هەروەها خۆشحاڵی خۆیان لەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستان هەیە دەربڕی و هیواشیان خواست عیراق بە گشتی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری بەهێزبێت".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وتی "لە دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan