کوردستانی
خەوی شۆفێرێک رووداوێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایدەکات بەهۆی خەوی شۆفێرێکی بارهەڵگر لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، شۆفێرەکە برینداربوو و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 9:00 بارهەڵگرێک کە بەرهەمی تەماتەی بارکردبوو لە کەلار بۆ هەولێر، شوفێرەکەی لەسەر شەقامی 120مەتری خەو بردبوویەوە، بۆیە بارهەڵگرەکە لە کۆنترۆل دەرچوو وە بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوتوو ستونێکی کارەبا و 50 مەتر گادرێلی شەقامەکەی تێکدا ئینجا شوفێرەکە خەبەری بۆوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "رووداوەکە زیانی گیانی گەورەی نەبوو، بەڵام زیانێکی یەکجار زۆری مادی کەوتەوە، بۆیە بارهەلگرەکان زۆر مەترسیدارن وە لێخوڕینیان پێویستی بەهەمو تواناکانی مێشک و جەستە هەیە".

س.س
بیروڕا