کوردستانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی مامۆستایان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی مامۆستایان دەکات
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە گرنگی دەزانێت هاوڵاتییان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن بە مەبەستی خۆپاراستنیان لە ڤاکسینی کۆرۆنا، ئاماژەی بەوەشکرد داوا لە مامۆستایان دەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوا لە مامۆستایان دەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی خۆیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە بکەن".

 بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لەماوەی داهاتوودا کارگەی جگەرەی سلێمانی تایبەت دەکرێت بە بەکارهێنانی ڤاکسین بە مامۆستایان و هاوڵاتییان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan