کوردستانی
سێ باندی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ باندی راگەیاند بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە، هەروەها توانیشیان دەستبگرن بەسەر (40.000 هەزار ) چل هەزار یۆرۆى و (7000$ ) حەوت هەزار دۆلارى ئەمریکى ساختەدا.
له راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، رۆژانی 11 و 16ی ئابی 2021 ، هێزەکانیان سێ باندی ساختەکاریان دەستگیرکردووه، کە پێکهاتوون لەم تۆمەتبارانەی خوارەوە:
- "هـ . ع . ر" لەدایکبووی ساڵی 1994.
- "د . ص . أ" لەدایکبووی ساڵی 1979.
- "م . ت . م" لەدایکبووی ساڵی 1977.
- "ر . م . ک" لەدایکبووی ساڵی 1987.
- " م . ک . ق" لە دایکبووی ساڵی 1992.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه "لەم چەند چالاکییەدا توانراوه دەستبگیرێ بەسەر بڕی 40 هەزار یۆرۆ و، حەوت هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختەدا.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوون و لێکۆڵینەوە لهگهڵیان بەردەوامە".
س.س

بیروڕا