کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەژێر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی سیمكارتی بێ فۆڕم درا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەژێر رۆشنایی بڕیار و راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری راگرتنی سیمكارتی بێ فۆڕم درا و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راسپێردرا بۆ وەرگرتنی رێككاری پێویست بۆ قەدەغەكردنی مامەڵكردن بەو جۆرە سیمكارتانە كە هیچ سەرەتایەكیان نییە، بەجۆرێك لەمەودوا تەواوی زانیاری بەكارهێنەر و كڕیار دیاردەبێت، بەمەش بەمەبەستی رێگرتن لە تەشەنەكردنی دیاردەكە هەنگاوەكان دەستپێدەكرێن بۆ بەیاساكردنی مامەڵەی هێلەكانی پەیوەندی لە هەرێمی كوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەموو لایەك ئاگادارن ئێمە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی تەواو لە گەپ بەرێزان لە وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی رابردوودا چەندین هەوڵی جدیمان داوە بۆ چارەسەركردنی ئەو دیاردەیە، لەو بارەیەوە چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدراوە و لیژنەی تایبەتی بۆ دروستكراوە و بە بەشداری ئێمە و نوێنەرانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی وەزارەتی ناوخۆ".
ئەوەش هاتووە "لەلایەكی دیكە بەدواداچوون و كۆبوونەوەی بەردەوام هەبووە لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو لەسەر ئەو پرسە و پرسی دیکە پەیوەست بە مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی و مافی ئافرەتان و خانمان بە شێوەیەکی تایبەت".
وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاندووە "لە رۆژانی داهاتوودا بۆ جێبەجێكردنی ئەو راسپاردەیە لیژنەكانی راسپێدراو لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن كارەكان چرتر دەكەینەوە بە هەماهەنگی تەواوی كۆمپانیاكانی بواری گەیاندن بەپێی یاسا و رێنماییەكان رێگری دەكەین لە مامەڵەكردن و بەكارهێنانی سیم كارتی بێ فۆڕم و ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی یاسایی بە تەواوەتی رێکدەخری لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی".
ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئەو سیمکارتەوە بێ فۆڕمانەوە چەندەها هاوڵاتی تووشی کێشە و هەڕەشە بووەتەوە.
س.س

بیروڕا