کوردستانی

یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بەم توێژە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە فەرمی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکراوە بۆ مامۆستایانی ئایینی، ئاماژەی بەوەشکرد  ئەم پڕۆژەیە لە پێناو خزمەتکردنە بە مامۆستایانی ئایینییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 پشتیوان سادق, وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە کۆڕبەندێکدا دەربارەی وتاری هەینی وتارێکی پێشکەشکرد رایگەیاند "ماوەی ساڵێک و نیوە لەگەڵ دەزگای (ئیستسمار) خەریکین، بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد  "بە فەرمی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکراوە، هەروەها  ئەم پڕۆژەیە لە پێناو خزمەتکردنە بە مامۆستایانی ئایینی، بۆ ئەوەی چیتر لەکاتی گواستنەوەیان لە مزگەوتێکەوە بۆ مزگەوتێکی دیکە کێشەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست نەبێت".

لە کۆتایی وتەکانیدا وەزیری ئەوقاف داوایەکیشی ئاراستەی مامۆستا ئایینییەکان کرد وتی  "داوا دەکەم مینبەرەکان بپارێزن لە بابەتی سیاسی، باسی سیاسەت و هەڵبژاردن نەکرێت لەسەر مینبەرەکان".

س،س
Qaiwan
Qaiwan