کوردستانی

سلێمانی؛ بەتۆمەتی تەقەکردن کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ بەتۆمەتی تەقەکردن کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چوبووە سەرماڵێك و تەقەی كردبوو .

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێكی تەقەكردن لە سنوری بنكەی پۆلیسی رزگاری ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە لەسەر كێشەیەك تۆمەتبار چووەتە سەرماڵی هاوڵاتییەك و تەقەی كردووە و هەڵاتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەكەی پێكردووە لە گەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا" .

ئەوەشی خستووتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (ش ، س ، م ) کە لەدایكبووی 1984 بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە ".
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan