کوردستانی

وەزیری نەوتی عیراق: ئەگەر داوامان لێ بکرێت بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری نەوتی عیراق: ئەگەر داوامان لێ بکرێت بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین
مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند عیراق ئامادەیە بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و جەختیکردەوە هەر کات داوای فەرمیان پێ بگات رۆژی دواتر بەنزین دەنێرن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی حکومەتی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئامادەیی حکومەتی عیراقی بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان پیشاندا.

ناوبراو رایگەیاند "لە کۆگاکانماندا بەنزینی زیادە هەیە و چاوەڕێی ئەوەین حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوامان لێ بکات بۆئەوەی بەنزیانیان بۆ بنێرین و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بکەن".

جەختیشیکردەوە "ئەگەر ئەمڕۆ داواکارییەکەمان بەدەست بگات، ئەوا سبەینێ بەنزین رەوانە دەکەین".

چاوەڕوان دەکرێت بە ناردنی بەنزین لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan