کوردستانی
لەکاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستێنرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستێنرێن.
دیلان رهشاد رواندزی، وتهبێژی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئەوەی خستەڕوو لە سبەینێوە هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد وەستانەکە بە شێوەیەکی کاتی دەبێت و تەنها لە کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەبێت.
روونیشیکردەوە رۆژانە لە کاتژمێر 6:300ی سەرلەبەیانی تا 10:30ی پێشنیوەڕۆ هێڵەکان دەوەستێنرێن و پاشان ئاسایی دەبنەوە.
ب.م
بیروڕا



