کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین جەخت لە یەکڕیزی دەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان جەختیان لە پێویستی یەکڕیزی و یەکهەڵویستی نێوانیان کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 لە سلێمانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە "لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێم و عیراق و ناوچەكە كرا و جەختیشكرایەوە لەسەر یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیە بەردەوام بێت لەپێناو خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان".
لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا ئەوەش هاتووە "گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان زۆر خێرا و لەناكاو ڕوودەدەن بۆیە پێویستە كورد بەرچاو ڕون بێت لە ئەگەری گۆڕانكارییەكان لە داهاتوودا".
ب.م
بیروڕا



