کوردستانی
هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازییان پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی ئەیلولی 2021 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، مەراسیمی پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان پێشکەشکرا و هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە 50 هەمەری دژەگوللە، 29 بارهەڵگر، 23 شۆفڵ و حەفارە، 21 تەنکەری سووتەمەنی، 16 تەنکەری ئاو و 10 بارهەڵگری رزگارکەر.
هاوکات شاندی هاوپەیمانان لەبارەی هاوکارییەکان رایانگەیاند، ئەوە قۆناغی حەوتەمی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانە بۆ پێشمەرگە لەم ساڵدا و بەردەوام دەبن لەدابینکردنی هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
لەلایەکی دیکەوە دوێنێ لیوا عهبدوڵا کهریم، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی پێشمەرگە بە سەنتەری میدیا و زانیاری وهزارهتی پێشمهرگهی راگەیاند، بەهاوکاری هاوپەیمانان دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ ماوەیەک مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە وەستابوو، لەم کاتەدا مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە دهستیپێکردووەتەوە و بەردەوام بێت.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



