کوردستانی

لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسین بڕیارێک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسین بڕیارێک درا
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا ھیچ بڕیاڕێک نییە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە ناچاری بێت، بەڵکو ئارەزومەندانەیە. 

عومەر ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی چوار بنکەیان بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان تەرخان کردووە، دووانیان بۆ پەروەردەی رۆژھەڵات و دووانی دیکە بۆ پەروەردەی رۆژئاوا.

هاوکات لەبارەی ئەوەی پێدانی ڤاکسین بۆ مامۆستایان ناچاری بێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "تا ئێستا بڕیارێکی لەو جۆرەنییە و ئارەزوومەندانەیە، بەڵام ئەگەر ئێمە بمانەوێت بەڕاستی خوێندن نەوەستێت و نەبێتەوە بە ئۆنلاین پێویستە بەرنامەیەکمان ھەبێت بۆ خۆپارێزی، لەئێستادا ئەم دوو بەرنامەیەمان راگەیاندووە و ھەڵمەتێکی باش دەکەین".

ئەوەشی خستەڕوو "بێجگە لە ڤاکسین بۆ مامۆستایان وەکو وەزارەتی پەروەردە تەندەرێکی ئامادە کردووە رەزامەندی وەرگرتووە بۆ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان دەمامک و ماددەی پاکژکردنەوە دابین بکرێت، ئەمەش ھۆکارێکی دووەمە لەگەڵ لێدانی ڤاکسین بۆ مامۆستایان لەگەڵ پێداویستیەکانی خۆپارێزی".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan