کوردستانی
فرۆشیارێک لە ناو عەلوەی کەلار کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە عەلوەی شاری کەلار لەنێوان دوو فرۆشیاردا شەڕ درووستدەبێت و وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، فرۆشیارێک کوژرا و بکوژەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی ئەیلولی 2021 عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگادارکراینەوە لە بوونی شەڕ لە ناو عەلوەی شاری کەلار و لەنێوان دوو فرۆشیاردا کە یەکێکیان ئەوی دیکە بە چەقۆ برینداردەکات و دوای ماوەیەکی کورت بریندارەکە گیانلەدەستدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردوو و تەرمی کوژراوەکەش رەوانەی پزیشکی داد کراوە".
ر. ر

بیروڕا