کوردستانی

بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو مامۆستایانەی لە زانکۆکان دەوخوێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو مامۆستایانەی لە زانکۆکان دەوخوێنن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، دەبێت پەروەردەی قەزاکان  تا 13ی ئەیلول لیستی ناوی ئەو مامۆستایانەیان بۆ رەوانە بکەن کە لە زانکۆکان درێژە بەخوێندن دەدەن و پێویست دەکات  مامۆستایان لەپسپۆڕی خۆیان درێژە بەخوێندن بدەن.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە و تێیدا هاتووە، داوا دەکەن لیستی تایبەت بە پلانی وەرگرتنی مامۆستایان لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتییان بۆ ئەمساڵی خوێندن بۆ رەوانەبکرێت، لەگەڵ وێنەیەک لەبڕوانامەی کۆپی مامۆستایان.

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە مامۆستا لەپسپۆڕی خۆی درێژە بەخوێندن بدات و تا 13ی ئەیلول بەڵگەنامەکانیان پێشکەش بکەن".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan