کوردستانی
"هێچ شتێکمان نییە لەدەستی بدەین و لەخەبات بەردەوام دەبین"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە چەند رۆژی رابردوودا محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی توندی دایە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دروستکردنی نائارامی لە ناوچە سنورییەکانی ئێران قبوڵنەکراوە و وەڵامیان دەدەینەوە، وتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش لەو بارەیەوە رایگەیاند، هەڕەشەکانی ئێران تازە نییە، پێشتریش چەندین جار ئەو جۆرە هۆشداریەیان داوە.
سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان نەوید مهریار، وتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانن بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی کە ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات شتێکی تازەنییە و پێشتریش لەو هەڕەشانەی کردووە و ئێمە ناهێڵین هیچ مەترسییەک لەسەر هەرێمی کوردستان دروستببێت و ئامادەین بچینەوە سەرسنورەکان و لەوێ دژی ئێران درێژە بەخەباتی خۆمان بدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێران ناتوانێت خەڵکی هەرێمی کوردستان ساردبکاتەوە لە هاوکاری کردنی خەباتی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چونکە دیان ساڵە خەباتی ئەو دوو بەشەی کوردستان تێکەڵاوبووە و ئاسان نییە بۆ ئێران ئێستا جیاوازی بخاتە نێوانمانەوە".
باسی لەوەشكرد "لە ئەگەری فشاری زیاتری ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانی باشور ئێمە ئامادەین بچینەوە سەر سنورەکان و لەوێ درێژە بەخەباتی خۆمان بدەین و نیگەرانیش نابین لەوەی هەرێمی کوردستان داوامان لێبکات بچینەوە سەر سنورەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمەی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ شتێکمان نییە لە دەستی بدەین بۆیە لە ئەگەری فشاری زیاتر دەچینەوە سەر سنورەکان و ناو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و بەرنگاربوونەوەی ئێران".
ر. ر

بیروڕا