کوردستانی
هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان؛ ئاوی بەنداوێکی کوردستان رەنگەکەی سوور بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاوی بەنداوی باوەشاسواری ناوچەی گەرمیان رەنگەکەی سوور هەڵگەڕاوە و زانکۆی گەرمیانیش هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی ناوچەکە.
ماوەیەکە سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار بووەتە جێی باس و گوومانی دانیشتوانی ناوچەی گەرمیان و بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی ئەو گوومانەوە، زانکۆی گەرمیان هاتەدەنگ، رایگەیاند "ئاوی بەنداوەکە نەک بۆ خواردنەوە، تەنانەت بۆ ئاودانی کشتوکاڵ و خواردنەوەی ئاژەڵیش دەست نادات".
زانکۆکە لیژنەیەکیشی بۆ دەستنیشانکردنی هۆکار و چۆنییەتی چارەسەرەکەی پێکهێناوە و بڕیارە لە چەند رۆژێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بخەنەڕوو.
ب.م
بیروڕا



