کوردستانی

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و کۆمپانیای دانەگاز پەیامێکی بڵاوکردەوە. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە  "رێککەوتنی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز 250 ملیۆن دۆلاری بۆ فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆری هەرێمی کوردستان مسۆگەرکردووە".

 لە بارەی گرنگیی رێککەوتنەکەوە ناوبراو نوسیویەتی "ژمارەیەکی زۆری هەلی کار لێرە لە کوردستان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی بتوانین داهاتوویەکی باشتر بۆ نیشتمانەکەمان دروستبکەین".

سەرۆکی حکومەتی هەرمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمە توانای ئێمە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک هەرزانتر و زیاتر دەکات".

Qaiwan
Qaiwan