کوردستانی
تۆپبخانەكانی ئێران سنوری سیدەکانیان تۆپباران کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند گوندێکی سەر بە ناحیەی سیدەکان لە قەزای سۆران لە لایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران کران، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزادراوەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆی ئەیلولی 2021 تۆپخانەکانی ئێران نزیکەی 30 خولەک گوندەکانی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان لەسنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆرانیان تۆپباران کرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە سنوری هەر سێ ناوچەکە بە چڕی تۆپبارانکراون و تائێستاش فڕۆكه بهسهر سنوری ناوچهكهدا دهسوڕێتهوه، بەڵام تا ئێستا نازانرێت زیانی مادی و گیانی تۆپبارانەکە چیە و چەندە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسێکی باڵای سەربازی سوپای ئێران رایگەیاند "سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چالاکیی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامێکی توندی ئەو چالاکییانە دەداتەوە".
ر. ر

بیروڕا