کوردستانی

هەولێر؛ ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ئەو شارەدا پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە گوللـە کوشتووە، دواتر پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "کاتژمێر 11ی ئەمشەو ئاگادارکرانەوە لەبوونی رووداوێکی کوشتن لە شەقامی 60 مەتری لەنێو هوتێل (اربیل گراند) روویدا، دەست بەجێ تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتن سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون، دواتر دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (لەیلان ئازاد محمد) لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ک. م. ح.) بە گوللـە کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی".

ئەوەشی خستووتەڕوو "پۆلیسی فریاکەوتن توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکەن و رادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتنی بکەن بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکبخەن و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئەنجامدانی رێرەوی یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبار".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan