کوردستانی

نرخی بەنزین هەرزان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین هەرزان کرا
مەودا میدیا-

ماوەی دوو رۆژە بەنزینەکەی بەغدا گەیشتووتە شاری دهۆک و لیتری بە 690 دینار  دەدرێت بە هاوڵاتییان و ئەمڕۆش بەنزینی 690 دیناری گەیشتە هەولێر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەنزینەکەی بەغدا دەگاتە پارێزگاکە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هێشتا بەنزینەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە سلێمانی و چاوەڕوان دەكەین لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا بگاتە پارێزگاکە".

سەبارەت بە کوالێتی بەنزینەکە و جۆرەکەی ئاماژەی بەوەکرد "ئەوبەنزینەی کە لە بەغداوە دێت لە جۆری نۆرماڵە و کوالێتییەکی باشی هەیە و وەک شارەکانی دیکە لیتری بە 690 دەگاتە دەست هاوڵاتییان".

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە، بەجۆرێک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەشتە 800 دینار، کە ئەوەش ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە.
ر. ر


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش