گشتی

چۆن بزانیت کە هاوسەرەکەت خۆشی دەوێیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن بزانیت کە هاوسەرەکەت خۆشی دەوێیت؟
مەودا میدیا-

زۆرینەی خانمان هەمیشە بیری خراپ دەکەنەوە و هەندێک جار وابیردەکەنەوە کە هاوسەرەکانیان خۆشیان ناوێن، بۆ ئەوەی کە بزانیت پیاوێک بەڕاستی خۆشی دەوێیت یان نا کارێکی زۆر ئاسانە و ئەو شتەیە کە زۆرینەی خانمان بیری لێ دەکەنەوە، لەوانەیە تووشی گومان و دوودڵی ببیت و بڵێیت ئایا بەڕاستی هاوسەرەکەم خۆشی دەوێم؟

نیشانەكانی خۆشویستنی بۆ تۆ:

1- چونە دەرەوە و کات بەسەربردن لەگەڵ تۆدا
یەکێک لە نیشانەکانی پیاوی عاشق ئەوەیە کە حەزدەکات هەمیشە هاوسەرەکەی لەگەڵ خۆیدا بباتە دەرەوە و کاتەکانی لەگەڵ ئەودا بەسەر ببات.

2- سەرخستنەسەر و گاڵتە کردن
یەکێک لە رێگە ناڕاستەوخۆکان کە هاوسەرەکەت بیەوێت پێت بڵێت کە خۆشی دەوێیت ئەوەیە کە هەمیشە سەر دەخاتە سەرت و گاڵتەت لەگەڵ دەکات.

3- وەسفکردنی تۆ
گرنگە کە ئەوە بزانیت پیاوان لەخۆوە وەسفی کەسێک ناکەن مەگەر ئەوەی کە ئەو کەسەیان خۆش بوێت، ئەگەر هاوسەرەکەت زۆر وەسفی چاکە و کردارەکانی تۆ دەکات ئەوا دڵنیابە کە زۆری خۆش دەوێیت.

4- گرنگی پێدان
گرنگی پێدان یەکێکی دیکە لەو نیشانانەی کە بزانیت هاوسەرەکەت خۆشی دەوێیت، ئەگەر کاتێک دەتەوێت گلەیی لە هاوسەرەکەت بکەیت ئەو خێرا بانگهێشتت دەکات بۆ نانخواردنێک پێکەوە یان بۆ بینینی فیلمێک، یان کاتێک کە دەیەوێت داوای لێبووردن بکات و خێرا بێ دوودڵی داوای لێبووردن دەکات، ئەوا بزانە کە تۆ بە گرنگترین کەسی ژیانی دادەنێت.

5- هەمیشە دڵخۆشت دەکات
پیاوی عاشق هەمیشە هەوڵدەدات هاوسەرەکەی دڵخۆش بکات و تووشی سوپڕایزی بکات، ئەگەر لە ژیانی تۆدا ئەمانە هەیە و بەردەوام دڵخۆشت دەکات ئەوا بزانە بەڕاستی خۆشی دەوێیت.

6- راوێژت پێ دەکات بۆ هەموو شتێک
پیاوی عاشق حەز دەکات هەمیشە راوێژ بکات بە هاوسەرەکەی لە هەموو بابەتەکاندا و دەیەوێت رای تۆش وەربگرێت.

7- شێوازی قسەکردنی
ئەگەر سەرنجت داوە هاوسەرەکەت هەمیشە بەشێوەیەکی جیاوازتر لەگەڵ تۆدا قسە دەکات و بابەتی زۆر گرنگ بە تۆ دەڵێت ئەوا بزانە کە بەڕاستی عاشقتە.

8- هەمیشە هەوڵ دەدات سەرنجت رابکێشێت
یەکێک لە ەێگەکانی پیاوان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی ئەوەیە کە دەیەوێت سەرنجت رابکێشێت، ئەگەر هاوسەرەکەت باسی ئەو شتانە دەکات کە تۆ حەزت لێیە و ئەو دیاریانە دەکڕێت کە تۆ خۆشت دەوێن ئەوا گوومانت نەبێت لە خۆشەویستی ئەو بەرامبەر خۆت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن