کوردستانی
هاوردەکردنی ئەم بەرهەمە قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوردەکردنی تەماتە لە ناوەڕاست و خواروی عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.
هاوردەکردنی تەماتە لە ناوەڕاست و خواروی عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و ئاماژەی بەوەکرد "لە پێناو بە بازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێم، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عیراقەوە دراوە، بەتایبەتیش کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە".
باسی لەوەشكردووە، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە و تیایدا داوایان لێدەکات کە بازگەکانیان ئاگاداربکرێنەوە بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک رێگە نەرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عیراق هاوردەی هەرێم بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵییە بە تایبەتی تەماتەی پێنجوێن، کە دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆ دابین بکات.
ر. ر
بیروڕا



