تەندروستی

ئەو خۆراکانەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراکانەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکەنەوە
مەودا میدیا-


تووشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە شێوازێکی ژیانی تایبەتییان هەبێت و تیایدا سیستمی خۆراکییان رێکبخەن بۆئەوەی کۆنترۆڵی شەکری خوێنیان بکەن، لەوبارەیەوە ماڵپەڕی  Sputnik باشترین پێنج خۆراکی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: سەوزە
گەڵا سەوزەکانی وەکو سپێناغ، کاهو، برۆکلی و جۆرەکانی دیکە، بەسوودن و رێژەیەکی کەم لە کالۆرییان تێدایە، دژە ئۆکسانن و یارمەتی هاوسەنگڕاگرتنی شەکری خوێن دەدەن.

دوەم: هێلکە
دەوڵەمەندە بە کۆلیسترۆڵی سوودبەخش، هەوکردن کەمدەکاتەوە، چارەسەری هەستیاری ئینسۆلین دەکات، لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە رۆژانە خواردنی دو هێلکە شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات لەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن.

سێیەم: رۆن ماسی
بەتایبەتی ماسی ساردین و سەلەمون سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا-3 و ترشە چەوری، مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە لە تووشبووانی شەکرە.

چوارەم: ماست
بەتایبەتی ئەو ماستانەی کەمچەوری نین، رۆڵیان هەیە لە هاوسەنگکردنی شەکرە، کێشی جەستە دادەبەزێنێت.

پێنجەم: زەردەچەوە
یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی بەهارات، گرنگترین سوودی ئەوەیە هەوکردن کەمدەکاتەوە و شەکری خوێن نزمدەکاتەوە، دژە ئۆکسانە و مەترسی نەخۆشی دڵ و گورچیلە کەمدەکاتەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد