کوردستانی
شەش راوچی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان دەستگیرکردنی شەش راوچی راگەیاند کە لەکاتی راوکردندا لەلایەن بنکەی قۆرەتووی پۆلیسی دارستانی گەرمیانەوە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 ئیدارەی گەرمیان رایگەیاندووە "شەوی رابردوو لەلایەن بنکەی قۆرەتووی پۆلیسی دارستانی گەرمیانەوە، ژمارەیەک راوچی لەکاتی راودا دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەشکراوە "راوچییەکان ژمارەیان شەش کەس بووە و ئاژەڵێکی کێویان لە جۆری ئاسک راوکردووە و دواتر لە گوندی مەجید سالار سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانەوە دەستگیراون و دەستبەسەر چەکێکی جۆری سیمینۆفدا گیراوە کە بۆ راوی ئاژەڵەکە بە کاریان هێناوە".
س.س
س.س
بیروڕا