کوردستانی
ئێوارەی ئەمڕۆ نوێژی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی مانگگیرانەوە لە زۆربەی مزگەوتەکان لە سەرتاسەری هەرێم نوێژی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "نوێژی بە کۆمەڵ بۆ مانگگیران بابەتێکی شەرعییە، ئەم دیاردەیە رەنگە 10 ساڵ جارێک رووبدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نوێژی تایبەت بە مانگگیران هەیە و مامۆستایانی ئایینی ئێوارە تاوەکو ئەمشەو نوێژی بەکۆمەڵ بۆ دیاردەکە ئەنجام دەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو "نوێژی مانگگیران ئازادانەیە سوونەتێکی گەورەیە و هاوڵاتییان دەتوانن لە ماڵەکەی خۆشیان ئەنجامی بدەن".
ب ح
بیروڕا



