کوردستانی
شۆفێری ماتۆڕسکیلێک منداڵێک دەشێلێت و هەڵدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە شاری قەڵادزێ ماتۆڕسکیلێک منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانی شێلا و برینداری کرد، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس بێت شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە هەڵهاتووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو شەممە 18ی ئەیلولی 2021 ماتۆڕسکیلێک منداڵێکی بە ناوی ( ئـ . م . ئـ ) تەمەن پێنج ساڵان، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک شێلاو بەو هۆیەشەوە قاچی چەپی شکا و لەکاتی ڕووداوەکەش شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە رایکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ڕووداوەکە هێزەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، بە مادەی 1/23 لە یاسایی هاتوچۆ دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شۆفێرەکە و دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکەی دەرکرد، باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکرد".
س.س
س.س
بیروڕا