کوردستانی
سلێمانی؛ بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت سێ کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، له‌دوو چالاكی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا- بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه کڕین و فرۆشتنیان به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نایاساییه‌وه كردبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس كه دوو تۆمه‌تبار کڕین و فرۆشتن به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نایاساییه‌وه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێن و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌دا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد كه کڕین و فرۆشتنی به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نایاساییه‌وه كردبوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچەدا".
ئەوەشی خستووتەڕوو، له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ك، ر، ع) و (ئــ، ج، ر) و (هـ ، ح، ر) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 3/21ی لەیاسای چه‌ك راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ر. ر
بیروڕا