راپۆرت
پەرلەمانتارێك: پێشوازیی لە باشتكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسان و بازرگانانی کورد سەردانکردنی وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە باس دەکەن و بە هۆکارێکی دەزانن بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا.
جیهاد حەسەن دۆسکی، ئەندامی لیژنەی وزه و سامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێستا سەردەمی ئابوورییە، بۆیە دەبێت پەیوەندییە ئابوورییەکان زیاتر بەهێز ببن، هەروەها سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە شێوازێکە کە پەیوەندییە بازرگانی و دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەهێز بکەن بە تایبەت ئەو وڵاتانەی دراوسێمانن".
"لەگەڵ وڵاتی تورکیا سنوورمان یەکە و دەبێت لە پەیوەندییەکانمان باشتر بکەین لەگەڵیان، چونکە پەیوەندیی بازرگانی خاڵێکە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندیی دیبلۆماسی"، جیهاد دۆسکی وای وت.
لەبارەی سەردانیکردنی وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ئەو ئەندامەی لیژنەی بازرگانی وتیشی "ئەو سەردانەی وەزیری بازرگانی بە مەبەستی باشترکردنی پەیوەندیی بازرگانییە لەنێوان هەرێم و تورکیادا، ئێمەش پێشوازی لە باشترکردنی ئەو پەیوەندییە دەکەین".
باسی لەوەشکرد "پێشتریش کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی بە بازاڕکردنی گەنمی کردەوە ئاماژەی بەوەکرد بەرهەمەکانی هەرێمیش هەناردەی تورکیا دەکرێن، بۆیە لەئێستا هاوردە و هەناردەکردن لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستاندا هەیە".
هەروەها یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لەبارەی سەردانەی وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە "لە دوای قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەکە بە تایبەت هەرێم بە تایبەتی و عیراق، قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی عیراق و کۆماری تورکیا رووی لە لاوازی کردووە، بۆیە ئەم سەردانی وەزیری بازرگانی تورکیا ئومێدی لێدەکرێت ببێتە دووبارە تاودانەوە بەو گڕوتینەی بازرگانی و ئابوورییەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیادا پێشتر هەبوو".
"دواکارین بانکە حکومییەکانی تورکیا لە هەرێم بکرێنەوە و ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزەدا بکرێت و هاوکاتیش ئاسانکاری بۆ سیستەمی بانکی ئۆنلاین کە رۆڵی نێوەندێکی متمانەپێکراوی بازرگانان ببینێت", یاسین مەحمود ئاماژەی پێداوە.
شایەنی باسە، ئێوارەی دوێنێ شەممە 25ی ئەیلولی 2021 محهمهد موش، وهزیری بازرگانی توركیا و شاندێكی باڵای یاوهری به سهردانێكی فهرمی گهیشته شاری ههولێر و لهلایهن كهمال موسلم, وهزیری بازرگانی و پێشهسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
س.ر