کوردستانی
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە کە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی گازی سروشتی لەلایەن کۆمپانیای داناگاز بۆ بەشێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتژمێر 1:00 پاش نیوەڕۆوە بە هۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی گازی سروشتی لەلایەن کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و بازیان راوەستاوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشە دان کە بڕیارە تا کاتژمێر 6:00 ئێوارە چارەسەر بکرێت".
س،ر

بیروڕا