کوردستانی

پێنج رۆژ پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیار درا بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشوو، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت پڕۆسەی خوێندن لە 12ی مانگ دەستپێدەكاتەوە.

ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی2021 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بڕیاردراوە لە رۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی یەکەمی2021 تا رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 بكرێتەوە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت بۆ ئەم مەبەستەش لە 9ی تشرینی یەکەم تاوەکو 11ی تشرینی یەکەمی 2021 پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام پشووی ناوەندەکانی خوێندن پێنج رۆژ دەبێت بەهۆکاری ئەوەی قوتابخانەکان بەکاردەهێنرێن بۆ پرۆسەی دەنگدان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan