کوردستانی
وەزارەتی کۆچ: گرنگی تەواو دەدرێت بە دەنگدانی ئاوارەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری لقەکانی وەزارەتی کۆچی عیراق رایدەگەیەنێت وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گرنگیی تەواو دەدات بە دەنگدانی ئاوارەکان، ئاماژە بەوەشکراوە ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ دەنگدانی ئاوارەکان.
ئەمڕۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021 عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری لقەکانی وەزارەتی کۆچ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عیراقی راگەیاند "وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گرنگی تەواو دەدات بە دەنگدانی ئاوارەکان و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکە و کۆمسیۆن دروستکراوە و لەڕێگەی لقەکانەوە سەرپەرشتیی ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی ئاوارەکان دەکەن بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە " ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی کامپەکان دەژین بەپێی شوێن و ناوچەی نیشتەجێبوونیان لەهەریەکە لە پارێزگاکانی هەولێر،سلێمانی و دهۆک ناوەندی دەنگدانیان بۆ دابینکراوە".
باسی لەوەشکردووە "24 وێستگەی دەنگدان لە کامپی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆک دانراون لەگەڵ وێستگەی دەنگدان لە دەوروبەری کامپەکانی سلێمانی".

س،ر
بیروڕا