کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: رێگە نادەین کەس لە یاسا هەڵبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر: رێگە نادەین کەس لە یاسا هەڵبێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر لەبارەی رووداوەکانی دوو رۆژی رابردووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە رایدەگەیەنێت دۆخی ناحیەکەی کۆنتڕۆڵ کراوە، ئاماژە بەوەشدەکات رێگەنادەین كەس لە یاسا هەڵبێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دۆخی ناحیەی هەریر کۆنتڕۆڵکراوە و سەرۆكی حكومەتیش رای سپاردین بە دروستكردنی هۆبەیەكی ئۆپەراسیۆن بۆ كۆنتڕۆڵی دۆخەكە".

ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە، ئەوانەشی تاوانبارن هەڵهاتوون، بەڵام لە یاسا دەربازیان نابێ و هەرزوو هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، تائێستا لێكۆڵینەوە بەردەوامە و هیچ لایەكیش سكاڵایان تۆمار نەكردووە، هەروەها دۆخی ئەو بریندارانەی لەڕووداوەكە بریندارن بوون جێگیرە و چارەسەر وەردەگرن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021 لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan