کوردستانی

حکومەت ملیارێک دینار بۆ تەندروستی ئەم سنوورە خەرج دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت ملیارێک دینار بۆ تەندروستی ئەم سنوورە خەرج دەکات
مەودا میدیا-

لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمى کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ملیارێک دینار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان خەرج دەکات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كه‌ له‌ رۆژى 29ی ئەیلولی 2021 دەرچووە و بۆ وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستە کراوە تیادا هاتووە "ڕازین بە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دینار بۆ کڕینی ئامێری (سیتی سکان) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان".

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، خەرجکردنی ئەو ملیار دیناره بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پلاندانان بۆ گرێبەستە گشتییەکان دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan