کوردستانی
کەشناسی لەبارەی بارینی یەکەم بارانی ئەمساڵ روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا لە وەرزی پاییزداین کە وەرزێکی گواستراوەیە و گۆڕانکارییەکان بە خێرایی روودەدات، ئاماژەی بەوەشکرد تائێستا کاتی باران بارین دیار نییە و لە 10 رۆژی مانگی تشرینی یەکەم کەشوهەوا هەر بە جێگیری دەمێنێتەوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لەئێستادا لە وەرزی پاییزداین کە وەرزێکی گواستراوەیە و گۆڕانکارییەکان بە خێرایی روودەدات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ناجێگیر دەبێت هەندێک جار پلەی گەرما بەرزە هەندێک جاریش نزمە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی تائێستا پلەکانی گەرما لە ئاست تێکڕاییەکان یەتی و هەندێک کاتیش لە خوار تێکڕاییەکانە".
لەبارەی باران بارینەوە بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی وتی "تائێستا کەشوهەوا بەجێگیری ماوەتەوە و زۆربەی کاتەکان ئاسمان ساماڵە و هەندێک کات پەڵە هەور دەبێت، بەپێی زۆرێک لەو نەخشە کەشوهەوایانەی لە ناوچەکان بڵاودەکرێتەوە تائێستا کاتی باران بارین دیار نییە و لە 10 رۆژی مانگی تشرینی یەکەم کەشوهەوا هەر بە جێگیری دەمێنێتەوە".
باسی لەوەشکرد "وەرزی باران بارین لە مانگی 10وە دەستپێدەکات، بەڵام جاری وایە دوا دەکەوێت و هەندێک کاتیش پێش دەکەوێت، تائێستا ئاساییە باران نەباریوە، چونکە ساڵی پاریش باران بارینەکان دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی".
ئاسۆ کەمال وتی "ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی شارەکانی کوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بەڵام لە دوو رۆژی داهاتوودا دووبارە پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە".
س.ر

بیروڕا