کوردستانی

زانیاریی نوێ لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی عەبدوللەتیف سەلەفی و مەسرور بارزانی ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی عەبدوللەتیف سەلەفی و مەسرور بارزانی ئاشکرابوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ عەبدولـلەتیف ئەحمەد سەلەفی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوو بە پێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە چەند پرسێک تاوتوێ کراوە.

ئەمڕۆ شەممە دووی تشرینی یەکەمی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ عەبدولـلەتیف ئەحمەد سەلەفی  رایگەیاند "دەبێت  زانایانی ئایینی رۆڵی ئەرێنی خۆیان  لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بگێڕن" هەروەها باس لەوە کراوە کە عەبدولـلەتیف ئەحمەد کۆمەڵێک پێشنیازی بە سوودی بۆ بەرژەوەندی گشتیی خستووەتەڕوو.
 
هەر بە پێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە "کە دەبێت زانایانی بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و رەتکردنەوەی هزری تووندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان". 
 
مەسرور بارزانی جەختیشی کردووەتەوە "کە زانایانی ئایینی، رۆڵی ئەرێنیی خۆیان لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی بگێڕن".
 
ر. ر
 

Qaiwan
Qaiwan