کوردستانی

ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان داوایەک لە ئیدارەی جۆ بایدن دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان داوایەک لە ئیدارەی جۆ بایدن دەکات
مەودا میدیا-

لە کۆبوونەوەیەکیدا لە واشنتن وەفدێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی (ئیلھام ئەحمەد) داوا لە ئیدارەی جۆ بایدن دەکات یاسای قەیسەر لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات سوک بکات.

لە بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی واشنتن پۆستدا هاتووە، وەفدەکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی (ئیلھام ئەحمەد) بۆ واشنتۆن، و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، داوای لە ئیدارەکەی (جۆ بایدن) سەرۆکی ئەمەریکا کردووە، یاسای قەیسەر کە سەپێندراوە بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، لەسەر ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا سوک بکات، تا ئەو وادەیەی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ دیمەشق دەستپێدەکات.

هاوکات ئیلھام ئەحمەد ئاماژەی بەوەکردووە، یاسای قەیسەر لێکەوتەی لەسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ھەیە، داواشی لە کۆنگرێس کردووە جارێکی تر چاو بە سەپاندنی یاساکەدا بخشێنرێتەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan